ماتلاب (Matlab) زمانێکی پرۆگرامینگە بۆ حیساباتی ژمارەیی بەکاردێت و لە لایەن MathWorks گەشەی پێدراوە. لە زۆر ناوەندیی زانستی لە لایەن زانستکارەکانەوە بۆ حیساباتی ئاستبەرزی بواری فیزیا و بوارەکانی تریش بەکاردێت. ئەمە کۆرسێکی سەرەتاییە بۆ ئاشنابوون بە ماتلاب؛ لەمەشەوە چوونە ناو بواری فیزیای ژمێرەیی (computational physics) کە بوارێکی فراوانە و هەموو ئەو پڕۆسانە دەگرێتەوە کە بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و ماتماتیک بۆ شیکارکردنی پرسیارە حیسابییەکانی فیزیا ئەنجام دەدرێن. ئەم بوارە لە ئێستادا بە هۆی ئەو کارئاسانییە ژمێرەییانەی دابینی دەکات، ئامرازێکی زۆر گرنگ و دانەبڕاوی زۆربەی توێژینەوەکانە.
ئاشنابوونێکی سەرەتایی بە پرۆگرامەکە. هەروەها چۆنێتی ئەنجامدانی کردارە ماتماتیکییە سەرەتاییەکانی وەک کۆکردنەوە، لێدەرکردن، دابەشکردن، کەڕەت و توان. هەروەها فێربوونی چەند تایبەتمەندییەکی سەرەتایی ماتلاب لە پاڵ فێربوونی شێوازی نووسینی نەخشە سێگۆشەییەکان.
لەم وانەیەدا فێر ببە چۆن گۆڕاوێکی وەکوو x نرخی بۆ دادەنێت و چۆن دواتر بۆ حیسابکردنی گۆڕاوێکی تر لە نەخشەیەکدا بەکاری دەهێنێت. هەروەها چۆنێتی نووسینی array یان vector و ئەنجامدانی dot product و cross product فێر ببە.
بەمزووانە …